دەربارەی ئێمە

دەربارەی هەواڵنامە!
* هەواڵنامە پڕۆژەیەکە بۆ بەرهەڤکردن و بەردەستخستنی هەر پەڕتوك، گۆڤار و رۆژنامەێکی کوردی یان ئەوانەی سەبارەت بە کوردو کوردستانەوە نووسراون و زانیاری پڕبایەخیان تێدایە. هیواخوازە لە داهاتوودا ببێ بە سەرچاوەگەلێکی دەوڵەمەند، هەمووان بۆ سەرخستنی کارەکانیان سوودی لێوەربگرن و بە ئاسانی دەستیان بەو سەرچاوانە رابگات کە مەبەستیانە بۆ تۆژینەوەو لێکۆڵینەوەکانیان وەک چاوگ ئاماژەیان پێبدەن.
* هەواڵنامە پڕۆژەیەکی تایبەتەو بە هیچ رێکخراوێکی دیکەوە گرێنەدراوە، بەڵام بۆ راژەکردنی خوێنەر، لێکۆڵەر، تۆژەر و لایەنی پەیوەنددار لەگەڵ هەموو ئەو رێکخراوانە هاوئامانجە کە مەبەستیان کۆکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەند بە کوردو کوردستانەوە هەیە.
* هەواڵنامە ئامانجیەتی خزمەت بە وێژە، دیرۆك، پەیڤی کوردو کوردستان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی زمانزان و وڵاتپارێزان دەبێ.
ـ ئەو کەسانەی کە نووسراوەکانی خۆیان، یان بڵاوکراوەی دامەزراوەو رێخکراوەانیان دەنێرن و مەبەستیانە هەواڵنامە دەوڵەمەندتر بکەن.
ـ ئەوانەی کە پەڕتوك و بڵاوکراوەی دیتران رەوانە دەکەن و مەبەستیانە لە هەواڵنامەدا بخرێنە بەرچاوان و بپارێزرێن.
ـ ئەو تۆمارانەی کە هاوکار و دڵسۆزانی هەواڵنامە لەنێو ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتدا دەیاندۆزنەوە، یان لە پەڕتوکخانە و پەروەندەکاندا وەدەستیان دەهێنن و بەباشی دەزانن لە هەواڵنامەدا جێبگرن.
* لەهەمووان دەخوازین ئەگەر پەڕتوك یان بڵاوکراوەیەك دەبینن و بە شیاوی نازانن کە بایەخی پێبدرێ، با هەواڵنامەی لێ ئاگادار بکاتەوە.
* ئەو نووسەرو دامەزراوەو رێکخراوانەی کە پەڕتوك، گۆڤارو رۆژنامەکانیان لە هەواڵنامەدا خراوەتەبەردەست و ئەوان بەباشی نازانن، با ئاگادارمان بکەنەوە و سەرنج و تێبینی خۆیان بنووسن.
* هەواڵنامە پڕۆژەیەکی قازانجویستی تاکەکەسی یان رێکخراوەیی نیە، بەڵکو مەبەستی لێبڕاوانە لە راژەکردنی سەرچاوەگەلی کوردیدا هەنگاو هەڵبگرێتەوە.