دەزگای ئایدیا

دەزگای ئایدیا، بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
* ئایدیا: گۆڤارێكە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و وەرگێرانی بابەتی فیكری و فەلسەفی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا فایلێكی تایبەت لەسەر فەیلەسوف و بیرمەندێكی رۆژئاوایی بڵاودەكاتەوە.
١-
٢-
٣-
* ئایدیا دیبلۆماتیك: گۆڤارێكی سیاسیيە و گرنگی بە لێكۆڵینەوە و شرۆڤەكردنی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەدات.
١-
٢-
٣-
* كوردستان دیبلۆماتیك: گۆڤارێكی سیاسیيە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و شرۆڤەكردنی ئەو روداوانە دەدات، كە تایبەتن بەكورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، لەگەڵ وەرگێڕانی ئەو بابەتانەی دەربارەی دۆزی كورد دەنوسرێت بە زمانە جیاوازەكان.
١-
٢-
٣-
* باران: گۆڤارێكی ئەدەبییە و گرنگی بە لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی، ئەدەبی جیهانیی و بەپلەی یەکەم ناوخۆیی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا چەند فایلێك لەسەر شاعیر و نوسەرە كوردەكان، یان بیانییەكان بڵاودەكاتەوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی شیعر و چیرۆك بە زمانی كوردی و وەرگێڕان لە زمانە بیانییەكانەوە.
١-
٢-
٣-
* فۆکەس: وەرزنامەیەکی تایبەتە و هەر ژمارەیەک فۆکەس لەسەر بابەتێکی تایبەت و گەرم و هەنووکەیی جیهان دەکات.
١-
٢-
٣-
* فاکت: گۆڤارێکی تایبەتە بە ڕەخنەی ئایینی و ئیسلامی سیاسی. گرنگی دەدات بە وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەی ئەو بابەتانەی ڕەخنە لە هۆشیاریی ساختەی ئایینی دەگرن و بەرچاوی مرۆڤ ڕووندەکەنەوە.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان: پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە کتێبێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر کتێبێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی (١٠٠) نامیلكەی فەلسەفی: پڕۆژەیەكی فكری فەلسەفەییە بەشێوەیەكی وەرزی (٢٠) نامیلكە بڵاودەكاتەوە (٨٠) لەوانە بڵاوكراوەتەوەو ئەوانی تریش پڕۆژەی داهاتووی دەزگاكەیە.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی (١٠٠) نامیلكەی توێژینەوەی جیهانی: (١٠٠) نامیلكەی سیاسی ئابووریە و توێژینەوەی پسپۆڕان و شارەزایانی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیین. گرنگی بەڕوداوگەلی گڵۆباڵ و ناوچەیی دەدات.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی كتێب: پڕۆژەیەكی هەمەلایەنی بواری سیاسی، فەلسەفی، فكری و بوارەكانی ترە، تا ئێستا نزیکەی (٣٠٠) كتێب چاپكراوە.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی (١٠٠) کتێبی ئەدەبی: پێکدێت لە (١٠٠) کتێب لەسەر (١٠٠) ئەدیب و نووسەری جیهانی. بۆ هەر یەکێکیان پێکدێت لە ناساندنێکی تەواوی ژیان و شیکردنەوە و خستنەڕووی دەق و لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەزموونی نووسینیان.
١-
٢-
٣-
* پڕۆژەی کتێبی گیرفان: زنجیرە کتێبێکی قەبارە مامناوەندە و هەر کتێبێکیان بۆ بابەتێکی فکری و سیاسیی هەستیار و گرنگ تەرخان دەکرێت.
١-
٢-
٣-

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*