ستیڤان شەمزینی

ستیڤان شەمزینی
* ستیڤان ئەحمەد عەلی ناسراو بە (ستیڤان شەمزینی)
* لە دایکبووی شاری سلێمانی ـ باشووری کوردستان
* نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی چەپڕەوە.
* لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە
– سەرنووسەری ڕۆژنامەی (دەروازە) بووە لە ساڵی ١٩٩٨کە یەکەمین ڕۆژنامەی خوێندکاری چەپ و سەربەخۆ بووە
* لە ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ جێگری سکرتێری (یەکێتی خوێندکاران و لاوانی ئازاد) بووە کە ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چەپڕەو بووە.
* ماوەی چوار ساڵ تا ساڵی ٢٠٠٠ پێشکەشکار و بێژەر بووە لە ڕادیۆی (حزبی کۆمونیست)
* لە ساڵی ١٩٩٩ لە دامەزراندنی (یەکێتی ڕوژنامەنوسانی کوردستان) وەك ئەندام بەشداریی کردووە
* ئەندامانی فیدراسیۆنی جیهانی ڕۆژنامەنووسانە
* ئەندامی کارای (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) و ماوەی ١٣ ساڵە ئەندامی (لقی سلێمانی) سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە
* سەرۆکی (ڕێکخراوی کوردستان) بۆ مافی مرۆڤە
– ئەندامی بۆردی کۆمەڵەی دۆستایەتی گەلانی چەوساوەی جیهانە ـ له قاهیرە
* ماوەی حەوت ساڵ سەرنووسەری ڕۆژنامە و گۆڤاری (نێوەند) بووە له ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١١
* سەرنووسەری گۆڤاری (شەپول) بووە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ٢٠١١-٢٠١٤

* بەرهەمە چاپکراوەکانی:
١- دوور و نزیك، پەنچەرەیەك بۆ ڕوانین له کۆمەڵگەی کوردی
٢- کورد و تورك، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش
٣- داعش، لوتکەی تیرۆریزمی ئیسلامی
٤- بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوه ـ شیعر
٥- فلاشباك، لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە ١٩٩٧-٢٠٠١ ـ ئەزموون
٦- دەستنووسێکی کۆنی عیشق ـ‌ شیعر
٧- تێڕوانینی سێهەم، رەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا
٨- گووتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی رۆشنبیرانی کورد
٩- گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێویندا
١٠- قوتووی عەتار، مشتێك لە خەرواری وتارە رۆژنامەوانییەکانم ٢٠٠٤-٢٠١٧، سێ بەرگە
١١- تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاریی
١٢- وەرزە سەوزەکانی ئەوین ـ شیعر
١٣- خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم – ٢٠١٩، چاپی دووەم – ٢٠٢١
١٤- سۆناتاى خۆشەویستی ـ شیعر
١٥- دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێك بۆ سبەی
١٦- بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە ـ شێعر
١٧- خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سوریالی ـ دەقی ئەدەبی
١٨- هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی ـ تێکستی ئەدەبی
١٩- ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی شیعری کوردیدا
٢٠- تێزەکان لەبارەی کۆمۆنیزمی کرێكارییەوە
٢١- شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
٢٢- کەناری ئەمبەری ڕاین ـ کۆمەڵە دەق
٢٣- شۆڕشەکەم دژی شێرپەنجە ـ ئەزموون و ڕامان

* کتێبی کە ئامادەن بۆ چاپ
١- بازاڕی گولفرۆشی ـ شانۆنامه
٢- مۆتەکە – رۆمان
٣- گەردەلوول لەگەڵ خۆی دەمبات-دەقی کورتی شیعر
٤- پڕۆژەی خەونێک ـ دەقی ئەدەبی
٥- نامەکانی ئەوین
٦- دکتۆر عەزیز شەمزینی وەک چەپڕەوێك
٧- قوتووی عەتار- بەرگی چوارەم
٨- من نافذة الحرية – وتار بە زمانی عەرەبی

* شیاوی باسه تێکڕای کتێبەکان لەسەر ئەرکی دارایی خۆی بە چاپ گەیاندووە
* بەداخەوە ماوەی دوانزه ساڵی تەواوە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجه دەکات و بەشی زۆری ئەم کتێبانەشی له نەخۆشخانە ئامادەکردوون بۆ چاپ

* سوپاس بۆ نووسەری هێژا ( ستیڤان شەمزینی) بۆ ناردنی کتێبەکانی بۆ هەواڵنامەی کتێب بۆ ئەوەی خوێنەران سوودی لێی ببینن.

QR Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*