ئیسماعیل تەنیا

ئیسماعیل تەنیا

* لە ١٩٦٢/٤/٢٥ لە گوندی (گۆمەگڕو)ی سەر بە شارۆچکەی (قوشتەپە)، لە دایک بووە.
* لە ١٩٧٠/٩/١٥دا چۆتە قوتابخانە لە گوندی (کەردز).
* لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٢دا، هاتوونەتە شاری هەولێرو چۆتە قوتابخانەی یازدەی ئازار.
* لە ساڵی (١٩٧٧-١٩٧٩) لە ناوەندی (قەندیل) خوێندوویەتی.
* لە ساڵی ١٩٨٢دا، خانەی مامۆستایانی لە هەولێر تەواو کردوە.
* لە ١٩٨٢/١٠/١٤دا، بۆتە مامۆستا لە گوندی (کێشکێ)ی بناری باواجی، سەر بە شارۆچکەی دێگەڵە.
* لە (١٩٨٥-١٩٨٧)، لە قوتابخانەکانی (بانیماران، کانی کەوان، دێگەڵە)، مامۆستا بووە.
* لە (١٩٨٨-١٩٩١)، لە قوتابخانەی (کۆماری)، گەڕەکی (کوران)، مامۆستا بووە.
* لە ساڵی ١٩٩٢دا، بە نیازی تەواو کردنی زانکۆ چۆتە کۆلیژی پەروەردە (بەشی کوردی) لە زانکۆی سەلاحەدین.
* لە ١٩٨٨/١٢/١٦دا، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
* لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٥دا، قۆناغی سێی کۆلیژی پەروەردەی تەواو کردوە.
* لە ١٩٩٥/٨/٢، کوردستانی بەجێهێشتووەو لە ١٩٩٦/١٢/١٦، گەیشتۆتە ئەڵمانیا و ئیستا لە شاری هانۆڤەر دەژی.
* کچ و کوڕێکی هەیە بە ناوەکانی (ژۆڤان) و (بارۆڤ).

* کتێبە چاپکراوەکانی نووسەر:
١- پەردەی شەرم، شیعر، چاپخانەی (ڕاپەڕین)، سلێمانی، ١٩٨٢.
٢- کەلەشێری سپی و کەلەشێری ڕەش، چیرۆک بۆ منداڵان، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، چاپخانەی (ئەسعەد)، بەغدا، ١٩٨٨.
٣- ته‌کان، شیعر، لە بڵاوکراوەکانی سەعدوڵلا شێخانی، چاپخانەی (الامة)، بەغدا، ١٩٩٠.
٤- ڕۆڵی ئەدەب لە شۆڕش و گۆڕانە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێکۆڵینەوە، بەناوی خواستراوی (ب.دەوەن) بڵاوکراوەتەوە، هەولێر، ١٩٩١.
٥- بیبلۆگرافیای ڕۆژنامەگەریی کوردی لەنێوان (١٩٧٥-١٩٩٣)، لە چاپکراوەکانی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی میللی کوردستان، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ١٩٩٨.
٦- کاردۆ گەڵاڵی نووسەرو پارێزەرو سیاسەتمەدار، کتێبی (گوڵان)، ژمارە (٢٤)ناوی چاپخانەی بەسەرەوە نییە، هەولێر، ١٩٩٨.
٧- دەروازەیەک بۆ ناسینی (سمایلە باشە)ی شاعیر،چاپی یەکەم، چاپخانەی (ماردین)، هەولێر، ٢٠٠٠.
٨- چەند پووشێک بۆ هێلانەیەکی تر، ڕەخنە، چاپخانەی (منارە)، هەولێر، ٢٠٠٠.
٩- سەفەری ڕەش (کۆژانی دەربەدەریی و ئاوارەییە)، لێکۆڵینەوە، چاپخانەی (ماردین)، هەولێر، ٢٠٠٢.
١٠- بەسەر کردنەوە (٢٤ بابەتی ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە)، چاپخانەی (کشتوکاڵ)، هەولێر، ٢٠٠٥.
١١- بزر بوونی ناوی کوردی لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا، لێکۆڵینەوە، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، چاپی یەکەم، چاپخانەی (ڕۆژهەڵات)، هەولێر، ٢٠٠٨.
١٢- مزگەوتەکانی ڕۆژئاوا، لێکۆڵینەوە، چاپی یەکەم، دەزگای توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپخانەی (خانی)، دهۆک، ٢٠٠٨.
١٣- بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ئەڵمانیا (١٩٦٣-٢٠٠٦)، لێکۆڵینەوە، چاپی یەکەم، دەزگای بارزان نیوز بۆ توێژینەوەو ڕاگەیاندن، چاپخانەی (پاک)، هەولێر، ٢٠١٠.
١٤- هەژان، شیعری بەرگریی، چاپی دووەم، چاپخانەی (ڕۆژهەڵات)، هەولێر، ٢٠١١.
١٥- (بێوار)ێک لە ئاوارەییدا، لێکۆڵینەوە، ناوی چاپخانەی لەسەر نییە، هۆڵەندا، ٢٠١٢.
١٦- ڕابەریی ڕۆژنامەگەریی کوردی (١٩٧٥-١٩٩٣)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر،٢٠١٣.
١٧- حزبی سۆسیالیستی کوردستان کانوونی دووەمی ١٩٧٦- شوباتی ١٩٩٣ (هەڵکشان… داکشان… پەرتەوازە بوون)، لێکۆڵینەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی (ڕۆژهەڵات)، هەولێر، ٢٠١٩.
١٨- بۆ ئەوەی ڕاستیەکان لە جەماوەر وون نەبن، لە بڵاوکراوەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان- عێراق، ئامادەکردن و پێشەکی: ئیسماعیل تەنیا، هەولێر، ٢٠١٩. پرۆژەی چاپ و بڵاوکردنەوەی دیکۆمێنت و بەیاننامەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان (١٩٧٦-١٩٩٣)، زنجیرە: (١).
١٩- رۆڵی ئەدەب لە شۆڕش و گۆڕانە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێکۆڵینەوە، جاپی دووەم، هەولێر ٢٠٢١.
٢٠- لە رێگای ئازادیدا، ژیاننامەی ٢٠١ شەهیدی حزبی سۆسیاکیستی کوردستان ١٩٧٦-١٩٩١، چاپی یەکەم – ٢٠٢١، چاپخانەی هێڤی – هەولێر.
٢١- نماییشێك لە مینبەری (من)ە وە، چاپی یەکەم، ٢٠١٩.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*