شارە زەردەواڵە، پرۆسەی دروستکردنی داعش

شارە زەردەواڵە، پرۆسەی دروستکردنی داعش

ساڵی ٢٠١٥ بە گشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی‌ و بەتایبەتی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵێكی پڕ لەئاشوب‌، كارەسات، شەڕ، قەیران ‌و ماڵوێرانی بوو.
لە سەرجەم بوارەكانی ژیانی سیاسی، ئابوری ‌و كۆمەڵایەتی، تەنانەت لەبواری تەندروستی ‌و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی‌، برسێتی، ئاوارەیی‌، رەوكردن ‌و هەڵهاتن، تراژیدیایەكی یەكجار بێوێنەی سامناك‌ و دڵتەزێن بوو.
قوڵبوونەوەی قەیران‌، كێشە و گرفتەكان لەم ساڵانەدا بەشێوەیەك بوو، تروسكایی هیواو ئاسۆی ئومێد بۆ رزگاربوون لەم دۆخە بووە خەونێكی بەتاڵ، خواستێكی بێ بناغە و هیوایەكی پوك. لەڕووە واقعییەكەیەوە زۆربەی دنیابینی ‌و بیروبۆچوونەكان بۆ ساڵی داهاتوو بەو ئاڕاستەیەدان، كە قەیران، كێشەو نەهامەتییەكان نەك هەر كۆتاییان نایەت، بەڵكو روو لەزیادبوون ‌و زیاتر قوڵبوونەوە دەكەن.
نوسەر: موعتوسەم نەجمەدین
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە – ژمارە ٨٢
چاپی یەکەم – ٢٠١٧
چاپخانەی حەمدی – سلێمانی
داگرتن:

شارە زەردەواڵە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*