د. رەفیق سابیر

د. رەفیق سابیر

* لە ٥ ی تەموز ١٩٥٠ لە شاری قەڵادزێ لەدایك بووە.
* خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە.
* لە ساڵی١٩٧٠- ١٩٧٤ لە زانکۆی بەغدا، کۆلێجی ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، خوێندوویەتی.
* لە هاوینی ساڵی ١٩٧٢ تا ئەیلوولی ١٩٧٨وەك رۆژنامەنووس، لە رۆژنامەی بیری نوێ، لە بەغدا، کاری کردووە.
* لە ساڵی ١٩٧٦ یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بەناوی (پشکۆکان دەگەشینەوە) لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
* لە نیسانی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨١ لە شاخ لەگەڵ کۆمەڵیک نووسەر نووسەرانی کوردستانیان دادەمەزراندووە، هەروا گۆڤاری (نووسەی کوردستان) یان دەرکردووە.
* لە هاوینی ساڵی ١٩٨٢ دوای پەرەگرتنی شەڕی براکوژی، کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتەوە بۆ بوڵگارستان. لەوێ لە ئەکادێمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەشی فەلسەفە، درێژەی بە خوێندن داوە.
* لە هاوینی ساڵی ١٩٨٧ بڕوانامەی دوکتۆرای لە فەلسەفە وەرگرتووە. دوکتۆرنامەکەی بە ناوی (رۆڵی کولتوور لە پێکهێنانی هۆشیاریی نەتەوەیی کورد) نووسیوە.
* لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٩ وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە.
* لە بەهاری ساڵی ١٩٩١تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ بەڕێزان د.کەمال میراودەلی، هاشم کۆچانی و کاروان عەبدووڵڵا، گۆڤارێکی کولتووریی وەرزییان بە ناوی (رابوون) لە سوێد دەرکردووە.
* لە ساڵی ٢٠٠٦ لە سلێمانی سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بووە.
* لە ساڵی ٢٠٠١ خەڵاتی ئەدەبیی (کلاس دی ڤیلدێ)ی سوێدی پێ بەخشرا. ئەو خەڵاتە ئەدەبییە دوو ساڵ جارێك بە نووسەرێکی بیانی دەدرێت، کە بەرهەمەکانی بە سوێدی بڵاوکرابنەوە.
* لە ساڵی ٢٠٠٧ خەڵاتی ئەدەبیی (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد)ی لە سلێمانی پێ بەخشرا.
* ساڵی ٢٠٢٢ خەڵاتی ناوەندی پێنی کوردیی پێ بەخشرا.
* هۆنراوەکانی رەفیق سابیر بۆ چەندان زمانی بیانی، وەك کتیبی سەربەخۆ، یان ئەنتۆلۆجیای شێعری، تەرجومە کراون و بڵاو کراونەتەوە لەوانە زمانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، فڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەرویجی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.
* لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١١ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. دوای دوو ساڵ دەستی لە کارەکەی بەرداوە.
* باوکی کچێکە.

– بەرهەمە چاپکراوەکانی:-
هۆنراوە:
١- پشکۆکان دەگەشینەوە، بەغداد ١٩٧٦
٢- رێژنە، مهاباد ١٩٧٩
٣- سووتان لەبەر باراندا، لەندەن ١٩٨٥
٤- وەرزی سەهۆڵبەندان، لەندەن ١٩٨٧
٥- لاوکی هەڵەبجە، بەیروت ١٩٨٩
٦- کاروانسەرا، سوێد ١٩٩٠
٧- وەرزەبەردینە، ئەڵمانیا ١٩٩٢
٨- دیوانی رەفیق سابیر، بەرگی یەکەم، سوێد ١٩٩٣
٩- ئاوێنە و سێبەر، سوێد ١٩٩٦
١٠- ژوانی رووناکی، سوێد ١٩٩٧
١١- روونبوونەوە، سوێد ٢٠٠١
١٢- بە تەنیا جێی مەهێڵن (سەرجەمی شیعرەکان) چاپ و بڵاوکردنەوەی رەنج، سلێمانی ٢٠٠٧
١٣- راز و گومان (سەرجەمی شیعرەکان) چاپ و بڵاوکردنەوەی رەنج، سلێمانی ٢٠٠٧
١٤- دیوانی رەفیق سابیر بەرگی یەکەم و بەرگی دووەم (١٩٧٦-٢٠١٣) پەخشخانەی غەزەلنووس، سلێمانی ٢٠١٤
١٥- کۆی بەرهەمە شێعرییەکان، بەرگی یەکەم و دووەم (١٩٧٦-٢٠١٣) پەخشخانەی مانگ، بانە، ئێران ٢٠١٧
١٦- ئەویننامە، پەخشخانەی مانگ، بانە، ئێران ٢٠١٧

17- Şewçira. Hemû berhemên helbestvanê navdar Refîq Sabirî 1976 – 2017. Vekolîn, berhevkirin û veguhaztin ji tîpên erebî. Weşanxaneya Lîsê. Diyarbekir 2019. 607 rûpele.

بەعەرەبی:
١- اطول من الحیاة – ٢٠١٢

* زۆربەی کۆمەڵەهۆنراوەکانی چوار تا شەش جار چاپ کراونەوە.

لێکۆڵینەوە:
١- بەرەو مێژوو، سوێد ١٩٩١
٢- ئیمپراتۆریای لم، چاپی یەکەم، سوێد ١٩٩٨
٣- کولتوور و ناسیۆنالیزم، سوێد ٢٠٠٢
٤- عێراق بەدیموکراتیکردن یان هەڵوەشاندنەوە، سلێمانی ٢٠٠٥
٥- بەستاندارکردنی زمان و ئەلفوبێی کوردی، سلێمانی ٢٠١٤
٦- کولتور و ناسیۆنالیزم، چاپی دووەم، سلێمانی ٢٠٠٨
٧- روانین لە بولێڵدا (وتووێژ)، پەخشخانەی مانگ، بانە ٢٠١٣
٨- ئیمپراتۆریای لم، چاپی چوارەم، کوردستان ٢٠١٤

9- Rafiq Sabir& Kamal Mirawdali, Modern Kurdish Poetry An Anthology & Introduction, Uppsala Universitet 2005.

بابەتەکانی گۆڤاری رابوون
١- ئەنترۆپۆلۆژیای ئیسلام و بەخۆنامۆکردنی نەتەوەی کورد، ژمارە ١، لاپەڕە ٢٣-٣١.
٢- مێژووی ناوچەگەریی یان مێژووی سەرانسەریی، ژمارە ٢، لاپەڕە ٣٦-٤٢.
٣- رۆڵی فاکتەری مەزهەبی لە لکاندنی کوردستانی خواروو بە عێراقەوە، ژمارە ٤، لاپەڕە ٢١-٣١.
٤- دووەمین نەفرەتی کۆلۆنیالکردنی کوردستان، ژمارە ٩، لاپەڕە ١٠-١٤.
٥- دیاردەکان لە شێوەی خۆیان دژەکانیان دێننە بەرهەم، ژمارە ١٢، لاپەڕە ١٢-١٧.
٦- سەرەتایەك بۆ خوێندنەوەی تیرۆریزمی تورك: تیرۆریزمی نەتەوەی نەخۆش، ژمارە ١٤، لاپەڕە ٥-١٩.
٧- پرسیارە بێ وەڵامەکان (هەڵبەست)، ژمارە ١٥، لاپەڕە ٦٦-٧١.
٨- چۆن لە وڵاتەکەم ببوورم؟، ژمارە ١٧، لاپەڕە ٥-٦.
٩- بزاڤی خێڵ و خێڵی بزاڤ، ژمارە ١٨-١٩، لاپەڕە ٥-١١.
١٠- ئەگەر بتوانم (هەڵبەست)، ژمارە ٢٠، لاپەڕە ٦٠-٦٥.
١١- نامۆبوون لە چیرۆکەکانی حوسێن عارفدا، ژمارە ٢٢، لاپەڕە ٥-١٨.
١٢- ئیسلام ناکۆکیی نێوان پەیام و دەوڵەتی خێڵ، ژمارە ٢٣، لاپەڕە ٣-٢٢.
١٣- سێ هۆنراوە (هەڵبەست)، ژمارە ٢٤، لاپەڕە ٤٥-٥١.
١٤- دەربارەی رفاندنی بەرێز ئۆجەلان: سەدەیەک کوشتنی کوردستان، ژمارە ٢٧، لاپەڕە ٧-١٠.
١٥- بە زرێیەکەوە لە مەعدەنی مێژوو (هەڵبەست)، ژمارە ٢٨، لاپەڕە ٦٠-٦٤.
١٦- بزاڤی رزگاریخوازی کورد: سەدەیەك خولانەوە لەناو بازنەیەکدا، ژمارە ٢٩، لاپەڕە ٥-٨.
١٧- کولتوور ناسیۆنالیزمی کورد، ژمارە ٣٠، لاپەڕە ٥-٢٨.

بابەت و لێکۆڵینەوەکانی لە رۆژنامە و گۆڤارەکان:
١- چاوپێکەوتنێکی بڵاونەکراوە لەگەڵ هێمنی شاعیردا.
٢- رەفیق سابیر سیمفۆنیای شیعری ئەم سەدەیە، زنجیرە باس و نووسینێك لەبارەی هۆنراوەکانی شاعیر (رەفیق سابیر) لە رەخنەی چاودێر.
٣- تەوەری تایبەتی ژمارە ٨ی گۆڤاری باران سەبارەت بە د. رەفیق سابیر.
٤- رۆمانی خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان.
٥- گەڕانی وجودیانە بە دنیادا.

QR Kod:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*