(نانی ڕووت- سه‌رگوزشتیه‌ی حاڵ)ی
نوسه‌ری ناسراوی ئه‌مازیغی محه‌مه‌د شوکریم خوێنده‌وه
له‌م ڕۆژانه‌دا دوو دیاری به‌نرخ، که دوو(کتێب)ی دانسقه بوون، له هاوڕێی ئازیزم کاک (به‌ختیاری مه‌لاعیزه‌ت)ه‌وه به ده‌ستم گه‌یشت، دیاریی یه‌که‌میان بۆ خۆم بوو، هێشتا نه‌مخوێندۆته‌وه، له کاتێکی دیکه‌دا ئه‌یخوێنمه‌وه و به درێژی باسی ئه‌که‌م.
دیاری دوومیشیان، به هۆی به‌نده‌وه، کاک به‌ختیار بۆ مامۆستا (عه‌ونی خۆشناو)ی ناردووه.
ڕۆمانی (نانی ڕووت- سه‌رگوزشتیه‌ی حاڵ)ی نوسه‌ری ناسراوی ئه‌مازیغی محه‌مه‌د شوکری- یه، به فرسه‌تم زانی پێش ئه‌وه‌ی به ده‌ستی خاوه‌نه‌که‌ی بگه‌یه‌نم.. بیخوێنمه‌وه.
سه‌ره‌تا چاوێکم به ڕۆمانه‌که‌دا خشاند، هێنده سه‌رنجی ڕاکێشام نه‌متوانی ده‌ستبه‌رداری بم، بۆیه به تامه‌زرۆییه‌وه خوێندمه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕۆمانه(نانی ڕووت)یان نه‌بینیووه و نه‌خوێندۆته‌وه، هیچ زانیاریه‌کیان له‌باره‌ی نوسه‌ره‌که‌ی محه‌مه‌د شوکریه‌وه نیه، پێم خۆش بوو، لێره‌دا، به کورتی چی له ناو ئه‌و کتێبه‌دا سه‌رنجی ڕاکێشاوم به ئێوه‌ی ئازیزی بگه‌یه‌نم.
نوسه‌ری ڕۆمانی (نانی ڕووت)، له 14 به‌شدا ڕۆمانه‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه،کاک نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا له زمانی فڕانسیه‌وه، وه‌ریگێڕاوه و له به‌رگێکی 203 لاپه‌ڕه‌ییدا، له چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپخانه‌ی ڕه‌نج ساڵی 2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه، کاره‌هونه‌رییه‌کانی کتێبه‌که: نه‌خشه‌سازی فه‌ره‌یدون عه‌زیز بابا و به‌رگه‌که‌ی سه‌یوانی سه‌عیدیان کێشاویانه.
ئه‌م وه‌رگێڕانه کوردییه‌ی ڕۆمانی (نانی ڕووت)، نوسه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی مه‌غریبی تاهیر بن جه‌للون به ناونیشانی (به‌رایی تێکستێکی ڕووت) پێشه‌کییه‌کی بۆ نوسیووه و تێیدا ئه‌ڵی:
محه‌مه‌د شوکری شوێنێکی تایبه‌تی له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، هه‌وڵجار به‌هۆی ئه‌و ژیانه تایبه‌تییه‌ی خۆی- سه‌ربوورده‌ی ژیانی خۆیی ودواتریش به هۆی نوسینه‌کانی ناسراوه.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م نوسه‌ره، تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی هه‌ر نه‌خوێنده‌وار بووه و سه‌رقاڵی کێشه‌کانی ڕۆژانه بووه، بۆیه کات و به‌ختی پیرۆزی ئه‌وه‌ی نه‌بووه ده‌ورانی منداڵێتیی هه‌بێ. ئه‌و سه‌رده‌مه- له‌سه‌روبه‌ندی ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، که برسێتی به‌سه‌ر باکووری مه‌غریب دا باریبوو- پاکی و ناسکی منداڵێتیان له محه‌مه‌د شوکری زه‌وت کردبوو. له دایکبووی سه‌رزه‌مینێکی شه‌قار شه‌قار، وشک و ڕوخاو، هه‌رزوو توندوتیژی ئاتاجه‌کانی نایوه‌ه، که پێویستیان به ڕق و سیمای مه‌رگ بووه. له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا، ئه‌م مرۆیه دوو پارچه ده‌بێ له نێوان باوکێک، که منداڵ دروست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕقی لێیان بێته‌وه(وا ده‌بوو هه‌تا ملیان هه‌ڵپاچێ) و دایکێک که ناچار بووه، کار بکات بۆ به‌خێوکردنی خێزانێک و خۆی ته‌رخان بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕندایه‌تی پێویستییه‌کان.
تاهیر بن جه‌للون له کۆتایی باسی محه‌مه‌د شوکریدا ئه‌ڵێ: له وه‌چه‌ی ڕوناکبیره بۆرجوازییه بچوکه‌کان نییه، په‌راوێزبوونه‌که‌ی، ڕاستییه‌کان و ژیانی به‌و پێیه‌ی، که ڕازی نه‌بووه، به ژیانی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها گوتن و ڕیسواکردنی، ڕه‌حه‌تی و دڵنیاییه‌کانی زۆران نیگه‌ران ده‌کات.
ژیان و به‌رهه‌ماکانی محه‌مه‌د شوکری:
ساڵی 1935 له به‌نی شیکر له باکووڕی مه‌غریب، له گوندێکی چکۆله‌ی ناوچه‌ی ڕیف له نزیک تادۆر له دایک بووه. شوکری منداڵێتییه‌کی سه‌خت و پڕ له کوله‌مه‌رگی ژیاوه، ساڵی 1942 له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی به هۆی گرانی و قات و قڕییه‌کانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، به خاوخێزانه‌وه سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن بۆ طانجه. شوکری منداڵێکی به‌ڕه‌سه‌ن ئه‌مازیغی بووه، هێشتا زمانی عه‌ره‌بیشی نه‌ده‌زانی له قاوه‌خانه‌کان و دواتر وه‌ک کۆڵهه‌ڵگر و ڕۆژنامه‌فرۆش و کرێکاری ناو بازاڕ و له‌گه‌ڵ قاقچاخچییه‌کان کاری کردووه.
محه‌مه‌د شوکری له ته‌مه‌نی بیشت ساڵیدا، ساڵی 1955 له شاری عه‌رائیش فێری خوێندن نوسین ده‌بێ، ساڵی 1966 یه‌که‌مین چیرۆکی به ناوی (زه‌بروزه‌نگ له‌سه‌ر که‌نار)، له گۆواری (الاداب)ی لوبنانی بڵاوده‌کاته‌وه.
ئه‌م نوسه‌ره ناو و شۆره‌ت و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی له جیهانی نوسین دا له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه (نانی ڕووت) بوو، که ساڵی 1972 نوسیوویه و به ساڵێک دواتر، له لایه‌ن پۆڵ بۆوڵز بۆ یه‌که‌م جار به ئینگلیزی بڵاوکرایه‌وه، له باره‌ی یه‌که‌مین چاپی ڕۆمانه‌که، محه‌مه‌د شوکری ئه‌ڵێ: من خۆم ئه‌م ڕۆمانه‌م له مێشکی خۆمدا ئه‌کرده ئه‌سپانی و پۆڵ وڵز، که ئه‌سپانیه‌که‌ی گه‌ڵێک له من سه‌روو تر بوو، به ئه‌سپانیه‌که‌ی خۆی ئه‌ینووسیه‌وه و پاشان ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزی ئه‌کرد، سه‌یره مه‌غریبییه‌ک و ئه‌مریکییه‌ک له طانجه به زمانی ئیسپانی له یه‌ک ئه‌گه‌ن. ئه‌مه ناو و شۆره‌تێکی بێ هاوتای جیهانیی به محه‌مه‌د شوکری به‌خشی و دواتر ساڵی 1980 کاتێک چاپی فڕانسه‌وی ڕۆمانه‌که بڵاوکرایه‌وه، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره تر و زۆرتری به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌ت له جیهانی فرانکۆفۆنیدا.
محه‌مه‌د شوکری بۆ نوسینی ڕۆمانی (نانی ڕووت)، زیاتر سوودی له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت سان ئۆسگتین، ژان ژاک ڕۆسۆ، کۆڵن ویڵسن و سارته‌ر
عه‌ره‌به‌کان تا چاپی فڕانسه‌وی ڕۆمانه‌که بڵاونه‌کرایه‌وه، هیچ بایه‌خێکیان به‌و ڕۆمانه نه‌دا و یه‌ک تاقه ده‌زگای چاپه‌مه‌نی عه‌ره‌بیش ئاماده نه‌بوو، ڕۆمانه‌که به عه‌ره‌بی بڵاوبکاته‌وه.
محه‌مه‌د شوکری نوسه‌ری چین و ده‌سته هه‌ره په‌راوێزکراو و له بیرکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه بوو، ده‌سته‌یه‌ک که مێژووی ڕه‌سمی هه‌رگیز توخنیان ناکه‌وێ، ئه‌م نوسه‌ره لای وابوو، که ئه‌شی نوسین ببێته ڕێگه‌یه‌ک بۆ سه‌رزه‌نشتکردن و پرۆتۆستۆکردن دژ به‌وانه‌ی منداڵێتییان لێ زه‌وت کرد و هه‌رزه‌کاریان لێدزی.
محه‌مه‌د شوکری ئه‌ڵێ: کاتێک بچووک بووم له کوخێکی داریندا ئه‌ژیام، کاتێک نانم ئه‌خوارد، مشکێک هه‌مووجار داوای لێئه‌کردم به‌شی بده‌م، من هاوڕێی نزیکی سیسرکه و مشکه‌کان بووم
شوکری ڕۆژی 15 نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2003 له ڕه‌بات به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی ئه‌کات، تا مرد ژنی نه‌هێنا و هه‌میشه هه‌ر ته‌نیا بوو، وه‌ک خۆی گوته‌نی: هه‌ر له‌گه‌ڵ کتێب و نوسیندا ژیاوه و زۆر له‌وه ئه‌ترسا، که ئه‌گه‌ر ژن بهێنێ وه‌کو باوکی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا بکات، تا مردیش ئه‌و گرێیه هه‌ر له‌گه‌ڵیدا ئه‌ژیا.
هیوا قادری شاعیر له‌سه‌ر ئه‌م نوسه‌ره، نوسینێکی له‌م کتێبه‌دا بڵاوکردۆته‌وه به ناونیشانی (ئه‌و نانه ڕووته‌ی محه‌مه‌د شوکری بۆی ڕاگرتووی بیخۆ)، به وته‌یه‌کی ناو ڕۆمانه‌که‌ی نوسه‌ر خۆی ده‌ستی پێ کردووه که ئه‌ڵێ: (جیهان پڕه له ده‌به‌نگی، ئه‌ی من تۆ بڵێی منیش ده‌به‌نگ بم).
هیوا قادر له په‌ره‌گرفێکی نوسینه‌که‌یدا ئه‌ڵێ: ئینسان بۆیه گیانه‌وه‌رێکی ئاقڵه، چونکه توانای گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خۆی هه‌یه، چه‌ند پێغه‌مبه‌ره‌کان هه‌قی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆیان و خودا و ئینسانه‌کانیان هه‌یه، هێنده‌ش……… مرۆڤه‌کانی دیکه هه‌قی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی خۆیان هه‌یه و هه‌قی ئه‌وه‌شیان هه‌یه گوێیان لێ‌بگرن، دواتر ئه‌وه شه‌فاعه‌ت بۆ ئه‌و گێڕانه‌وانه ده‌کات و جیایان ده‌کاته‌وه، له گێڕانه‌وکانی تر، هونه‌ری گێڕانه‌وه و ڕاستگۆیی و تێڕوانینیانه بۆ ژیان و بۆ دوا ڕۆژی ئینسان.
ڕۆمانی (نانی ڕووت)،بووه هۆی ئه‌وه‌ی، محه‌مه‌د شوکری، که زیاتر له نووسه‌ره داهێنه‌ره مه‌غریبییه‌کانی تری وه‌ک ” تاهیر بن جه‌لوون و محه‌مه‌د زه‌فزاف و کاتب یاسین” به دنیا بناسرێت.
هیوا قادر له کۆتایی ئه‌و پێشه‌کییه‌دا ئه‌ڵێت:
به کوردیکردنی ئه‌م ڕۆمانه‌ش، هه‌م ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به غه‌ریبه به خوێنه‌رانی کورد ده‌ناسێت، که نووسه‌ره ئازاکانیان له کۆمه‌ڵگاکانیاندا، هه‌میشه به‌رنه‌فره‌ت و فه‌رامۆشکاری ده‌که‌ون، هه‌م زمانی کوردیش له‌و زمانه کوردییه فیوداڵییه ره‌ها ده‌کات، که ده‌یه‌وێت هه‌میشه وشه‌ی “عه‌یبنه‌بێ” له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و ڕسته و ناوانه‌دا دابنێت، که به‌شێکی گه‌وره له خه‌فه‌کردن و جیاوازیی بیرکردنه‌وانه پێکده‌هێنێت، که له ناو زمانی کوردی‌دا هه‌یه.
محه‌مه‌د شوکری له پاش خۆی 10 کتێبی چاپکراوی له پاش به‌جێ ماوه:
سیانه‌ی:1- نانی ڕووت 1972، 2- سه‌رده‌می هه‌ڵه‌کان 1992، چاپی مه‌غریب و ئه‌م ڕۆمانه‌ی چاپی له‌نده‌نی به ناونیشانی (دز) بڵاوکراوه‌ته‌وه. 3- سیمایه‌کان 1996.
4- شێتی گوڵ(کۆمه‌ڵه چیرۆک) 1979.
5- ڕه‌شماڵ(کۆمه‌ڵه چیرۆک) 1985.
6- بازاڕی ناوه‌خۆ (ڕۆمان) 1985.
7- ژان ژینییه و تینیسنی و‌لیامز له طانجه (بیره‌وه‌ری) 1992.
8- به‌ختیاری (شانۆگه‌ری) 1994.
9- پۆڵ پۆوڵز و گۆشه‌گیری طانجه- (بیره‌وه‌ری) 1997.
10- گوڵ و خۆڵه‌مێش: نامه‌کانی نێوان شوکری و محه‌مه‌د به‌ڕاده، 2000.
له فه‌یسبووکی Sardar Fatah وه‌رگیراوه