به‌بێ خوێن
نووسینی: ئه‌لیساندرۆ باریکۆ
وه‌رگێڕانی: ئازاد به‌رزنجی
هیچ شتێك له‌وه جوانترنییه كه به‌دژه‌كه‌ت بگه‌یت، چونكه هه‌ر ئه‌ویش خۆت پێ ده‌دۆزێته‌وه
به‌بێ خوێن دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی خۆشه‌ویستی له‌ناو جه‌نگدا
ئه‌نوه‌ر حسێن‌كورته‌ی چیرۆكه‌كه:
به‌شی یه‌كه‌م
«دیالۆگێكی نێوان دكتۆر و سێ چه‌كداره»
« دكتۆرێك كه لایه‌نگری حكومه‌ته له‌كێڵگه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچه‌كه‌یدا (نی‌نا)دا ده‌ژین، دكتۆر زۆر له‌و چه‌كداره شۆڕشێگڕانه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست ژه‌هر خواردوو كردووه‌و كوشتووه، كه‌به‌برینداری كه‌وتونوته ژێر ده‌ستی بۆ چاره‌سه‌ركردن»
«له‌ئێواره‌یه‌كی دره‌نگدا، چوار چه‌كداری گروپێكی چه‌پی شۆڕشگێر دێن بۆ كوشتنی دكتۆر، كه‌یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان، برایه‌كی به‌ده‌ستی دكتۆر كوژراوه.
پاش شه‌ڕێكی كورت، دكتۆر‌و كوڕه‌كه‌ی ده‌كوژرێت و كچه بچكۆلانه‌كه‌شی (نی‌نا) كه‌خۆی شارد بوه‌وه رزگاری ده‌بێت.
به‌شی دووه‌م» دیالۆگی به‌رده‌وامی نیناو تیتویه
ئه‌و كچه‌ی كه‌ئه‌و شه‌وه رزگاری بووه (نی‌نا) به‌هۆی ئه‌سپ سوراێكه‌وه ده‌برێته ماڵی خۆی و پاشان له‌قوماردا ده‌یدۆڕێنێ و ده‌بێته خاوه‌نی سێ منداڵ.
ئه‌و كچه پاش گه‌وره‌بوونی و پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گروپه چه‌په‌كه، ده‌كه‌وێته دوای چاره‌نووسی ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی باوكیان كوشتووه، بۆیه سه‌ره‌تا (سالنیاس) كه باوكی كوشت ده‌كوژرێت و پاشان چه‌كداری دووه‌م (ئێل گۆڕی) ده‌كوژێت و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێت به‌دوای چه‌كداری سێیه‌مدا، به‌ڵام چاره‌نووس سه‌رئه‌نجام له‌جیاتی (تیتۆ- پیلارۆ) ده‌بنه دڵدارو ژن و مێرد.
« هیچ شتێك له‌وه جوانترنییه كه به‌دژه‌كه‌ت بگه‌یت، چونكه هه‌ر ئه‌ویش خۆت پێ ده‌دۆزێته‌وه»
رۆمانی (به‌بێ خوێن) جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا رووداوێكمان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه به‌تراژیدیای كوشتنی ده‌ستپێده‌كات، به‌كلتوری تۆڵه، به‌چه‌مكی كوشتنی ره‌وا له‌پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و خۆشگوزه‌رانی به‌و پێوه‌رانه‌ی كه‌گروپه چه‌پ و ماركسی و رێكخراوه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كاریان پێكردووه.
له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه‌دا دیالۆگێكی ساده‌و پڕ مه‌ترسی له‌نێوان دكتۆر (مانۆیل رۆكا) كه‌سه‌ر به‌حكومه‌ته‌و سێ چه‌كداری گروپێكی ماركسی ده‌ستپێده‌كات.
دكتۆر له‌پێناو حكومه‌تدا، چه‌ندین چه‌كداری ئه‌م گروپه‌ی ژه‌هر خواردوو كردووه، كه‌یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان برایه‌كی یه‌كێك له‌م چه‌كدارانه‌یه، هه‌ر بۆیه برای كوژراوه‌كه (سالیناس)ه به‌دكتۆر ده‌ڵێ (تائێستا دووجار ته‌قه‌م كردووه، یه‌كه‌مجار شه‌وێك به‌ئاسمانداو دووهه‌م جار كه‌برا شۆڕشگێره‌كه‌مم كوشت له‌خه‌ستخانه‌كه‌ی تۆدا، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بیكه‌مه سێیه‌مین جار‌و تۆش بكوژم…)!
ئه‌م دیالۆگه هه‌رچه‌نده ساده‌یه، به‌ڵام جیا له‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكه مێژووی سیاسیی و پڕ تراژیدیای نێوان ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان و تۆتالیتاریه‌كان و گروپ و رێكخراوه سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له‌ژێر ناوی حه‌ق و عه‌داله‌ت و شۆڕشدا.
جه‌نگ له‌كورترین مانادا هیچی جوانی لێبه‌رهه‌م نایه‌ت، جگه‌له كوشتن و بێ ماناكردنی جوانییه‌كان.
هه‌رچه‌نده له‌ژێر ناوی ئازادی و عه‌داله‌ت و مافدابێت، هه‌ر بۆیه (ئه‌لیساندرۆ باریكۆ)ی نووسه‌ری رۆمانه‌كه كۆتایی رۆمانه‌كه ده‌سپێرێت به‌خۆشه‌ویستی، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه به‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌جه‌نگ كۆتایی دێت.
له‌ناو دیالۆگی به‌رده‌وامی رۆمانه‌كه‌دا، تاكه شتێك تاساتی كۆتایی رۆمانه‌كه ونه‌و وجودی نییه بوونی عشق و خۆشه‌ویستی و ئه‌وینه، گه‌رچی مانای ئه‌وه‌نییه كه‌نووسه‌ر نایه‌وێت ئه‌م فه‌زایه بخوڵقێنێت و چه‌مكی عشق و خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵ به‌رووداوه‌كان بكات.
نه‌خێر ئه‌و فه‌زای جه‌نگ و شه‌ڕو كوشتاره باڵی كێشاوه به‌سه‌ر وڵاتدا‌و شه‌ڕو جه‌نگ بۆته هه‌مووشت. حیكایه‌ته‌كانی ناو ئه‌م رۆمانه، ره‌نگه بۆ مێژووی به‌شه‌ریه‌ت و به‌تایبه‌ت به‌شی یه‌كه‌می رۆمانه‌كه كه‌پڕیه‌تی له‌تراژیدیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی جه‌نگ نموونه‌ی دكتۆر (مانوێل رۆكا) كه‌پیاوی حكومه‌ته‌و دژی چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كان بووه‌و ژه‌هری داوه‌ته برینداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بیانكوژێت، نامۆنییه.
كوشتنی مناڵی دكتۆر‌و هاوكارانی رژێمیش نامۆ نییه.
گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین خودی شۆڕشی چه‌كداری و پارتیزانانی له‌سه‌ر بونیادی تۆڵه‌و جه‌نگ و كوشتار بونیاد ده‌نرێت. جێگایه‌ك بۆ بوونی جوانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه ناهێڵێته‌وه، له‌ناو چیرۆكه‌كه‌دا هه‌ندێ گوته‌و ده‌سته‌واژه ده‌بینی یه‌كسه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌مه هی رێكخراوه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه له‌مباره‌یه‌وه (له‌لاپه‌ڕه 29)دا ده‌ڵێت» ده‌تنێرم بۆ دۆزه‌خ، هه‌ی زۆڵ- یان له‌هه‌مان لاپه‌ڕه ده‌ڵێ: ئه‌م كوڕی قه‌حبه‌یه ده‌یه‌وێت چی بكات- دیاره مه‌به‌ست له‌دكتۆره.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كلتوره هی خودی سیستمه سیاسییه دیكتاتۆریه‌كانه‌و خودی گروپه‌كانیش كه‌زاده‌ی ناو ئه‌م سیستمه‌ن زۆربه‌ی شته‌كان كۆپی ده‌كه‌ن و ده‌یڵێنه‌وه، (ئێڵ گۆڕی) چه‌كدار ده‌ڵێ» سێ ساڵ له‌وه‌وه‌به‌ر بینیم ژنه‌كه‌م به‌خنكاوی هه‌ڵواسرابوو، كچه‌كانیشم سه‌ریان تاشراوه‌و رانیان له‌خوێندایه»
بێگومان ئه‌م به‌سه‌رهاته كه‌سی ئاسایی به‌رهه‌مناهێنێت، هه‌ربۆیه تێڵ گۆڕ ده‌بێته چه‌كدارێك و وه‌كو له‌دیالۆگ كۆتایی رۆمانه‌كه‌شدا (له‌لاپه‌ڕه (106) ده‌ڵێ» من له‌هیچ په‌شیمان نیم، ده‌بوایه شه‌ڕمان كردایه‌و كردمان»
یان له‌لاپه‌ڕه (100)دا ده‌ڵێ ئێمه جه‌نگاوه‌ری ناوجه‌نگ بوین… تاده‌ڵێ» ئێمه باوه‌ڕمان به‌هێنانه‌دی دنیایه‌كی باشتر هه‌بووه»
«سه‌باره‌ت به‌نووسه‌ران زۆرجار وتراوه هه‌منگوای كاتێ له‌دنیا تێگه‌یشت كه‌زانی ده‌ریا چییه، هه‌لاج ئه‌و رۆژه‌ی خوای ناسی. بۆدلێر له‌نه‌فره‌ت و هه‌ڵه تێگه‌یشت»
ده‌مه‌وێت بڵێم» ئه‌لیساندرۆ باریكۆ» ئه‌وكات نهێنییه‌كانی خۆشه‌ویستی دۆزیه‌وه، كه له‌جه‌نگ تێگه‌یشت» هه‌ربۆیه له‌ناو دڵی جه‌نگدا له‌ناو تۆڵه‌و كوشتاردا عه‌شق و خۆشه‌ویستی ده‌كاته رایه‌ڵه‌ی نێوان بكوژ‌و كوژراو، نێوان رق و تۆڵه، نێوان رابردوو و داهاتوو»
هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و رق و كینه‌و تۆڵه، دیقه‌ت بده‌ن له‌لاپه‌ڕه (43)ی ناو رۆمانه‌كه‌دا برایه‌كی (سالیناس) كه به‌برینداری كه‌وتۆته ده‌ست حكومه‌ت و له‌و نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆره، كاتێك سالیناس و گروپێكی هاوڕێ ده‌چن بۆ رزگار بوونیان، براكه‌ی كه‌برینداره به‌سالیناس ده‌ڵێ» تكایه بمكوژه، سالیناس له‌لاپه‌ڕه (46)دا ده‌ڵێ» لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌م كرده ناوچاوانی براكه‌م و ته‌قه‌م لێكرد‌و كوشتم»
تا له‌لاپه‌ڕه (48)دا سالیناس به‌دكتۆر ده‌ڵێ» به‌ڵێ تۆ ئه‌وانت كوشت»
بۆیه سالیناس پێ ده‌ڵێ» (300) كیلۆمه‌ترم بڕیوه تا بگه‌ینه لای تۆ، ده‌تكوژم، ده‌تكوژم، ده‌تكوژم…
سه‌رئه‌نجام ئه‌م دۆخه دژواره به‌كوشتنی دكتۆر‌و كوڕه بچكۆله‌كه‌ی كۆتایی دێت و دواته‌قه‌ی كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌ش به‌كوشتنی مرۆڤێكی تر كۆتایی دێت.
« نووسه‌رێك ده‌ڵێ» له‌وه زه‌حمه‌تتر نییه كه له‌ته‌مه‌نێكدا ده‌ست به‌نووسین بكه‌یت خه‌ڵك تێدا له‌وتنی هه‌موو شت بووبێته‌وه» ره‌نگه ئه‌مه راست بێت بۆ (باریكۆ) به‌و ده‌لیله‌ی ئه‌و له‌سه‌ر هێڵێك ده‌نوسێت تازه‌یه‌و جیاواز له‌نووسراوه‌كانی پێشخۆی.
گه‌رچی ناسینی ئێمه بۆ نووسینه‌كانی باریكۆ تازه‌یه، به‌ڵام خودی نووسینه‌كانی باریكۆش له‌مێژینه نییه.
ره‌نگه یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كانی نووسینی باریكۆ چنینه جوانه‌كانی بێت، پاش ئه‌وه‌ی دكتۆر‌و كوڕه‌كه‌ی كوژران، نینای كچی كه‌خۆی شاردبووه‌و یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان بینیشی، به‌ڵام نه‌یكوشت و پاش سوتانی خانووه‌كه‌شیان، پاش سێ رۆژ كابرای ئه‌سپ سوار ده‌بات و ده‌ڕوات.
تا ئه‌و كاته‌ی نی‌نا ده‌چێته هه‌تیوخانه‌یه‌ك و پاشان پیاوێك هه‌ڵیده‌گرێته‌وه، دواتریش له‌قوماردا نی‌نا ده‌دۆڕێنێت و ده‌یفرۆشێت به‌پیاوێك به‌ناوی (كۆنت) پاش ئه‌وه‌ی سێ كوڕی لێ ده‌بێ و ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌یكات به (دۆناسۆل).
به‌شی دووه‌می رۆمانه‌كه پاش (52) ساڵ، به‌ڵێ پاش (52) ساڵ دیالۆگێكی سه‌یر له‌نێوان (تیتۆ)ی چه‌كداركه‌ی كاتی خۆی (نی‌نا)ی نه‌كوشت له‌گه‌ڵ (نی‌نا)دا، ده‌ستپێده‌كات.
له‌م به‌شه‌دا شتێكی گرنگ سه‌رنجمان راده‌كێشێ، ئه‌ویش ئه‌و تراژیدیا بێ وێنه‌یه كه‌دژی ژن له‌كۆمه‌ڵگادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌ناوخوی رۆمانه‌كه‌شدا ره‌نگدانه‌وه هه‌یه.
(نی‌نا) كه‌ره‌مزی ژنه له‌ناو رۆمانه‌كه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌نووسی نادیاره، پاشانیش ده‌برێته هه‌تیوخانه‌و دواتریش رێكاردۆ تۆرییه ده‌یباته لای خۆی، جیا له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ته‌عدای لێبكات و جنسی له‌گه‌ڵ بكات كه هێشتا نی‌نا ته‌مه‌نی (11) ساڵه، دواتر شه‌وێك له‌قوماردا ده‌یدۆرێنێت و دیفرۆشێت به(كۆنت) پاش مردنی كۆنتی مێردی، بۆ بێ به‌ریكردن له‌سه‌روه‌ت و سامانی مێرده‌كه‌ی خزمه‌كانی به‌ناوی شێت ده‌ری ئه‌كه‌ن.
به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی باریكۆ، ژن ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌و نی‌نا وه‌كو ره‌مزی ژن ده‌بێته كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی عشق و لێبووردن و پێشنیاری خۆشه‌ویستی و سڕینه‌وه‌ی كلتوری جه‌نگ و كوشتار عشق و جنس و خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام باریكۆ زۆر به‌وردی رۆڵی ژن جارێك وه‌كو غه‌درلێكراو جارێك وه‌كو به‌خشنده باسده‌كات.
جیاله‌وه‌ش له‌به‌شی دووه‌مدا هه‌ردوولا هه‌م (تیتۆ- پیدرۆ) و هه‌م (نی‌نا- دۆناسۆل)دان به‌گشت حه‌قیقه‌ته‌كاندا ده‌نێی و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ییه.
له‌لاپه‌ڕه (100)دا جارێكی تر حیواری نێوان تیتۆ و نی‌نا ده‌ستپێده‌كات.
– نی‌نا ده‌ڵێ: خۆت به‌چاوی خۆت بینیت براكه‌م ده‌كوژرێ، چۆن شتی واده‌بێت…؟
– تیتۆ ده‌ڵێ: ئێمه سه‌ربازبووین، باوه‌ڕمان به‌دنیایه‌كی باشتر هه‌بوو، من له‌هیچ په‌شیمان نیم.
سه‌رئه‌نجام (نی‌نا) وه‌كو (حه‌وا) جارێكی تر له‌عادات و ته‌قالیدی زه‌مینی و خوایی و ئاسمانییه‌كان یاخی ده‌بێ و ده‌یه‌وێت هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ و تۆڵه بسڕێته‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی یاخیبونێكی نامه‌نتیق بكات، بۆیه دواجار به‌تیتۆ ده‌ڵێ: حه‌زده‌كه‌ی پێكه‌وه دڵداری بكه‌ین؟ ئه‌م قسه‌یه شۆڕشێكه دژی ئه‌و شۆڕشه‌ی چه‌كداره‌كان و حكومه‌ت، كه كوشتنی ئیلهام به‌خشی بووه، ئه‌مجاره له‌سه‌ر ماچ و سێكس و عشق و خۆشه‌ویستی ده‌بێته ئیلهام و بۆهه‌یشه پێكه‌وه له‌باوه‌شی عشقدا ده‌بن.
(خوێن)ێك ده‌ڕژێ له‌پێشه‌وه (به‌بێ خوێن) كۆتایی دێت، نه‌ك (خوێن)ێك له‌پشته‌وه‌و ترسنۆكانه.
له دیواری فه‌یسبوکی باخی شار وه‌رگیراوه