کنێر عەبدوڵڵا حمەعزیز

کنێر عەبدوڵڵا حمەعزیز
بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبی. لە ساڵی (٢٠١٠)ەوە سەرنوسەری (گۆڤاری تەوار)ە.
خاوەنی (١٧) کتێبی چاپکراوە، جگە لە سەدان ووتارو دەیان توێژینەوەی تایبەت بە ژنان؛ کە لەڕێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانەوە بەشداری چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە.

* کتێبە بڵاوکراوەکانی:
١. ژن لە بازنەیەکی داخراوادا، ساڵی ٢٠٠٥ چاپکراوە، کۆمەڵە وتارێکە تایبەت بە کێشەکانی ژنان.
٢. پێگەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردیدا، ساڵی ٢٠٠٦ چاپکراوە، توێژینەوەیەکی زانستییە (تیۆریی و پراکتیکی) تایبەت بە پێگەی ژنانی ئیشکەر لە کۆمەڵی کوردیدا.
٣. توندوتیژیی وەزیفی دژی ژنان لە فەرمانگە حکومییەکاندا، ساڵی ٢٠٠٧ چاپکراوە، توێژینەوەیەکی زانستی مەیدانییە، باس لەو توندوتیژییانە دەکات کە رووبەڕووی ژنانی فەرمانبەر دەبێتەوە لە دامودەزگا حکومییەکاندا.
٤. کاتێک تەنیایی سەپێنراو روو لە ژن دەکات، ساڵی ٢٠٠٧ چاپکراوە، کۆمەڵە بابەتێکی وەرگێڕاوە لە زمانی عەرەبییەوە تایبەت بە دۆخی ژنانی تەڵاقدراوو بێوەژن.
٥. کوشتنی ژنان لە ئاماری میدیاکانەوە، ساڵی ٢٠٠٨ چاپکراوە، توێژینەوەیەکە سەبارەت کوشتنی ژنان لە باشوری کوردستان.
٦. بەشداریکردنی سیاسی ژنان، ساڵی ٢٠٠٨ چاپکراوە، کۆمەڵە وتارێکی وەرگێڕراوە لە زمانی عەرەبییەوە.
٧. ژن و توندوتیژی، ساڵی ٢٠٠٨ چاپکراوە، لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕراوە.
٨. پێمدەڵێن، ساڵێ ٢٠٠٩ چاپکراوە، کۆمەڵە بابەتێکە سەبارەت کێشەکانی ژنان.
٩. توندوتیژی دژی ژنان، ساڵی ٢٠١٠ چاپکراوە، لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕراوە.
١٠. دەستدرێژی سێکسی دژ بە ژنان، ساڵی ٢٠١٠ چاپکراوە، تایبەتە بەو توندوتیژییانەی رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لە رووی سێكسییەوە.
١١. تۆم خۆشدەوێت، ئەی تۆ؟!، ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ چاپکراوە، باس لە پرۆسەی خۆشەویستی نێوان کچان و کوڕان دەکات لە کۆمەڵی کوردیدا.
١٢. رەوشی ژنانی هەرێمی کوردستان لە نێوەندی بڕیارسازیدا، ساڵی ٢٠١٥ چاپکراوە، بە هەردوو زمانی کوردی وئینگلیزی.
١٣. وێنای ژن لە ماڵپەری کوردیدا، ساڵی ٢٠١٧ چاپکراوە، لە لایەن رێکخراوی ئاسودەوە چاپکراوە.
١٤. راپۆرتی چاودێری میدیایی سەبارەت بە چۆنێتی روماڵکردنی کەیسی ژنان، ٢٠١٦ چاپکراوە، لێکۆڵینەوەیەکە تایبەت بە دۆخی ژنان لە سایەتە ئەلکترۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان.
١٥. بەشداری سیاسی ژنان لە باشوری کوردستان ساڵانی (١٩٩١-٢٠١٦) ز، ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ چاپکراوە.
١٦. گۆشەنیگاکانم، ساڵی ٢٠١٩ چاپکراوە، ٢٩ ووتاری هەمەرەنگ لەخۆ دەگرێ لە سێ بەشی جیاوازدا.
١٧. سەرگوزەشتەی رۆژانی کۆرۆنا، ساڵی ٢٠٢٠ چاپکراوە کتێبێکی ئەرشیفیی دۆکیۆمێنتارییە سەبارەت دۆخی خەڵک لە باشوری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*