بەرەو راسته شەقامی ئاخەوتنی کوردی

م.م.م.

بەرەو راسته شەقامی ئاخەوتنی کوردی
مەسعود محەمەد
کۆڕی زانیاری کورد – ١٩٧٨

«لە نێوان بەشێکی ئێلەکانی کورددا (وەک دانیشتوانی پشدەر – پژدەر‌) لە جیاتی ‌«ئێمە کردمان، ئێمە گوتمان…‌» دەڵێن ‌«ئەمە کردن، ئەمە گوتن‌» لە جیاتی ‌«ئێوە کردتان، ئێوە گوتتان…‌» یش دەڵێن ‌«ئەوە کردو، ئەوە گوتو…‌». لە حاڵێکدا بیانەوێ تەئکید بهاوێنە سەر دەوری شەخس لە کردەوەدا داڕشتنێکی تایبەتیی بەکاردەهێنن و دەڵێن ‌«ئەمەن کرد، ئەمەن گوت – ئەوەو کرد، ئەوەو گوت‌» جا کە بیستت گوتیان ‌«ئەمەن کرد‌» دەبێ بزانی مەبەستیان ئەوەیە گرنگی بدەن بە دەوری خۆیان لەو کردنەدا نەک بە کردنەکە خۆی، واتە لەو کردنەدا کەسێکی دیکە بێ لە خۆیان بەشداری کارەکە نەبووە. ئنجا سەرنج بگره، لەم تەعبیرەدا ‌«ئەمەن کرد و ئەوەو خوارد‌» ڕێت نییە ڕاناوەکان بقرتێنیت وەک کە لە ئاخاوتنی عادەتیدا ئەو ڕێیە هەیە. تۆ دەتوانی بڵێیت ‌«کردمان، خواردتان – کردن، خواردوو‌» هەروەک دەتوانی بڵێیت ‌«ئێمە کردمان، ئێوە خواردتان – ئەمە کردن، ئەوە خواردوو‌» بەڵام کە هاتی لە ڕستەی ‌«ئەمە کردن‌» دا ڕاناوە نەلکاوەکەی ‌«ئەمه» وەیا لکاوەکەی ‌«ن‌» ت قرتاند ڕستەکە واتا نادات. ‌«ئەمە کردن، ن کردن‌» خۆ ئەگەر سەرلەبەری ‌«ئەمەن‌» ت لە ڕستەکە ستاندەوە تاکە وشەیێکی ناتەواوی ‌«کرد‌» دەمێنێتەوە. لەم نموونەیەدا مەبەستم ڕاکێشانی سەرنجی ڕۆشنبیری ‌«دڵسۆز‌» ی کوردە بۆ ئەو جۆرە تەعبیرە ڕەسەنە کوردییانەی کە نەکوتونەتە ناو شێوازی ئەدەبیمانەوە، هۆی ئەم دیاردەیەش مەیلەو ڕوون کراوەتەوە لەو دوو گوتارەدا، کەسێک بیەوێ پتر لە باسەکە ورد بێتەوە دەتوانێ بۆیان بگەڕێتەوە و لە لای خۆشیەوە قووڵتر داگرێت لە ناوکێڵ کردنی دێراوەکانی نووسینی ئەدەبیمان».

بۆ خوێندنەوەی ئــێـرە داگرە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*