پ. ی دەریا جەمال حەوێزی
* بڕوانامە: دکتۆرا لە بوارى فەلسەفە و ڕەخنەى ئەدەبى كوردى.
* ساڵى لەدایکبوون: ساڵى ١٩٧٨ له شارى كۆيه.
* له ساڵى ٢٠٠٠ بروانامه‌ى به‌كالۆريۆسی له به‌شى زمانى كوردى له كۆليجى ئه‌ده‌بياتى زانكۆى سه‌لاحه‌دين به‌ده‌ستهێناوه.
* ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌رپرسى يه‌كه‌ى خۆيه‌تى كۆليجى په‌روه‌رده‌ى كۆيه‌ى سه‌ر به زانكۆى سليمانى بووه.
* له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى كۆيه وه‌ك يه‌كه‌م بەڕێوه‌به‌رى خۆيه‌تى زانكۆ دامه‌زراوه، له ماوه‌ى خوێندنى ماسته‌ردا، ته‌نها چه‌ند مانگێك له مۆڵه‌تى خوێندندا بووه، دواتر دووبارە ڕاسپێدراوەتەوە بۆ ئه‌ركه‌كه‌ى، به هه‌ردوو بڕوانامه‌ى بەكالۆريۆس و ماسته‌ر نزيكه‌ى ٧ ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى خۆيه‌تى زانكۆى كۆيەى بەڕێوه‌بردووه.
* له ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بوارى ئه‌ده‌بى كوردى له زانكۆى كۆيه پێبه‌خشراوه.
* له ساڵى ٢٠٠٩ له خوێندنى دكتۆرا له بوارى ئه‌ده‌بى كوردى له زانكۆى كۆيه وه‌رگيراوه،
• له ساڵى ٢٠١١ دوو بڕوانامه‌ی يەك لەدوا يەكى لە بوارى (په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌کان)ی له لایه‌ن ده‌زگای (التطویر) و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێبه‌خشراوه.
* له ساڵى ٢٠١٣ بڕوانامه‌ى دكتۆراى فه‌لسه‌فه‌ى له بوارى فه‌لسه‌فه و ڕه‌خنه‌ی شیعری هاوچه‌رخى كوردى له زانكۆى كۆيه به‌ده‌ستهێناوه.
* چەندين ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی زانکۆی کۆیه‌ی پێدراوه به‌رامبه‌ر به كار و چالاكى و لێکۆڵینه‌وه ئەكاديمييە‌کانی.
* لە كۆڕ و ديدار و كۆنفڕانسە ناوخۆيى و نێودەوڵەتييەكان سەبارەت بە ئەدەبى كوردى بە لێكۆڵينەوەى فەلسەفى و ڕەخنەيى بەشداربووە، دياترين ئەم كۆنفڕانسانەش بريتى بووە لە كۆنفڕاسێكى تايبەت بە كوردناسى لە وڵاتى ئەڵمانيا لە ساڵى ٢٠١٥ و كۆنفڕاسێكى هاوشێوە لە شارى (دياربەكر) لە باكوورى كوردستان لە ساڵى ٢٠١٦.
پەرتوکە چاپکراوەکانی:
تا ئێستا ئه‌و کتێبانه‌ی خواره‌وه‌ی به چاپ گه‌یاندووه و چه‌ند کتێبێکی تریشی ئاماده‌یه بۆ چاپ:
١- ڕۆمیۆ و جولێت، وه‌رگێڕان له عه‌ره‌بییه‌وه ٢٠٠٥.
٢- چۆنیه‌تی فێربوونی پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت وۆرد، ئاماده‌کردن ٢٠٠٥.
٣- وێنه‌ى ڕوونبيژى له ديوانى شه‌هيد به ته‌نيا پياسه ده‌كات، لێکۆڵینه‌وه ٢٠٠٩.
٤- جيهانبينى شيعرى هاوچه‌رخى كوردى له باشوورى كوردستاندا، لێکۆڵینه‌وه ٢٠١٣.
٥- ئيرۆتيك لە شيعرى (حەمام) ى شيركۆ بێكەسدا، لێکۆڵینه‌وه، بە هاوبەشى لەگەڵ د. هاوژين صليوە، ٢٠١٥.
٦- کۆنفڕاسی نێوده‌وڵه‌تی یادی دووسه‌د ساڵه‌ی له‌دایکبوونی حاجی قادری کۆیی ١٨١٦-٢٠١٦ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (د.عوسمان ده‌شتی) و (د. هاوژین سڵیوه)، ٢٠١٦.
٧- بیبلۆگرافیای ٤٠ ژماره‌ی گۆڤاری زانکۆی کۆیه ٢٠١٦ .
٨- کۆنفڕاسى فەیلەسوف و ئەدیب و بیرمەندى کورد مەسعود محەمەد، بە هاوبەشى لەگەڵ د. حەیدەر لەشکرى، ٢٠١٧، ٣ بەرگ.
٩- بیبلیۆگرافیاى ٥٠ ژمارەى گۆڤارى کەکۆن، ٢٠١٧.
١٠- شازادە جەمشید و چەند چیرۆکى فۆلکلۆرى تر، ٢٠١٨.
١١- دوو بیرمەندى گەورەى کورد لە تەرازووى فەلسەفەى بوون دا، ٢٠١٨.
١٢- دوو ڕۆمانى بەختیار عەلى لە ئاوێنەى ڕیالیزمدا ٢٠١٩.
١٣- هەشت بەرگ لە (بەرهەمى بڵاونەكراوەى تاهير ئەحمەد حەوێزى)، كۆكردنەوە و پێداچوونەوە.
١٤- كۆبەرهەمى قادر بەشدار ـ شيعرو پەخشان، بە هاوبەشى لەگەڵ د. هاوژين سڵيوەو د. كەيفى ئەحمەد، ٢ بەرگ.
١٥- دەروازەيەك بۆ ئەختەرناسى، چەند لێكۆڵينەوەكە.
ليكۆڵينەوە ئه‌کادیمییه‌کان :ـ
چەندين لێکۆڵینەوەى ئەکادیمى لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى كوردستان بڵاوکردۆتەوە
١- ڕۆمانى شارى مۆسيقارە سپييەكان لە گۆشەنيگاى رياليزمەوە.
٢- وێنەى لێكچواندنى پاييز لە شيعرى گۆران و قوبادى جەليزادە، بە هاوبەشى لەگەڵ د. هاوژين صليوە.
٣- ستاتيكاى زمانى شيعرى لە ديوانى مۆسيقاى نامۆيى هاوژين صليوەدا.
٤- ئيرۆتيك لە شيعرى (حەمام) ى شيركۆ بيكەسدا، بە هاوبەشى لەگەڵ د. هاوژين صليوە.
٥- لە نێوان هەزار و يەك شەوە و هەزار و دووشەوى محمد مولود مەم، بە هاوبەشى لەگەڵ م. سەنگەر نازم.
٦- جۆره‌کانی لێکچواندن له شیعره کوردییه‌کانی (ئه‌خته‌ر) دا، بە هاوبەشى لەگەڵ م. ڕۆكان گوريل.
٧- شیعره کوردییه‌کانی حاجی قادری کۆیی له ته‌رازووی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌راییدا.
٨- ڕۆمانی جەمشيدخانى مامم، كە با لەگەڵ خۆي‌دا دەيبرد، وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ ڕیالیزمی جادوویی، له یه‌که‌مین کۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خوێندنی کوردی له زانکۆی دیجله له ئامه‌د، له باکووری کوردستان.
٩- بوون له جیهانبینی مه‌سعود محه‌مه‌د دا.
٩- (ناڵه‌ی پیری پیران) ی پیره‌مێرد له ئاوێنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئایندا.
١٠- پەندى پێشينانى كوردى لە ئاوێنەى فەلسەفەى ئاييندا، بە هاوبەشى لەگەڵ م. شاخەوان باوەدين.
١١- ڕياليزم لە قەسيدەى (پايزە ميوان)ى شێركۆ بيێكەسدا لێکۆڵینەوەیەکى ئەکادیمييە لە کۆنفڕاسێك لە وڵاتى ئەڵمانیا پەسەندکراوە.
* ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (که‌کۆن) و بەڕێوەبەرى نووسينى گۆڤارەكە بووه، که گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییه و له کۆیه ده‌رده‌چێت، و له ساڵی ٢٠١٤ خه‌ڵاتی گۆڤاره‌که‌ی پێبه‌خشراوه.
* ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (شاره‌وان) بووه که گۆڤاری ڕۆشنبیری گشتی بوو له کۆیه ده‌رده‌چوو.
* ئه‌ندامی بنکه‌ی ڕووناک‌بیری گه‌لاوێژه.
* ئەندامى يەكێتى نووسەرانى كورد ـ لقى هەولێرە.
* ئەندامى ڕێكخراوى (خانى)يە بۆ لێكۆڵينەوەى هزرى.
* وتاری ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کاندا ده‌نووسێت .
* مامۆستایه له به‌شی زمانی کوردی فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی کۆیه ، لە كاتى ئێستادا سەرۆكى بەشى زمانى كوردييە، هه‌ر له‌کۆیه‌ش نیشته‌جێیه.
بۆ پەیوەندیکردن:-
* کوردستان – هه‌ولێر – کۆیه زانکۆی کۆیه – فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده – به‌شی زمانی کوردی
* Email: Darya.jamal@koyauniversity.org
* F.b. Darya J. Hawezi
* Mob. 009647501122992
QR Kod: